سوودبینین لە تەکنەلۆژیای CRISPR بۆ دەرمانی چەند نەخۆشییەک

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە نەخۆشی شێرپەنجە خانەی لەش


May 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کەڵک وەرگرتن لە فەنیاری CRISPR زۆر کاریگەر بووە لە بۆ دەرمانی نەخۆشی خانەگەلێ کە شێوەیان وەکوو داس وایە، ئەم تاقیکارییە لە پێشا لەسەر مشک بەڕێوە چوو.

کارناسانێ لە زانستگای کالیفوڕنیای برکلی و هەروەها ڕێکخراوەی لێکۆڵینەوەی منداڵانی خەستەخانەی ئوکلەند و زانکۆی پیزشکی زانستگای یوتا، لە بەڕێوە بردنی نەشتەرگەری بۆ چاک کردنەوەی هەڵبەزی خانەگەلی خوێنی سەرکەوتوو بوون. کە ئەم تاقیکردنەوەی تایبەت بە خوێنە، هەم لەسەر نەخۆشانێ بەڕێوە چوو کە خاوەن خانەی وەکوو داس وان و هەم لەسەر مشکیش.

چالاکی بڕشت و نڤیسیاری(ویرایش) DNA بە کەڵک وەرگرتن لە CRISPR-cas9 کە لە ڕاستیدا دوێردێکی ژێنێتیکییە، بەڕێوە چوو.

هێشتاکە زۆری ماوە تا ئەم تاقیکردنەوەیە لەسەر مرۆڤ بەڕێوە بچێت؛ بەڵام بێگومان ڕۆژێک دادێت کە CRISPR زۆر کاریگەرە لە بۆ دەرمان کردنی هەندێ زۆر لە نەخۆشییەکان بۆ نموونە نەخۆشییەک وەکوو ئەیدز و کولیسترۆڵی زیادە.