تووشبووان بە شیرپەنجەی پانکراس تا چەند لە ژیان دەمێنن؟

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە پانکراس خوێن شێرپەنجە


May 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بە تاقیکردنەوەیەکی ساکاری خوێن، پێش بینی دەکرێ نەخۆشانێ کە تووشی شیرپەنجەی پانکراس(لوزالمعدە)ن تا چ کاتێ زیندوو دەمێنن؟

لە فەڕانسە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی بە کەڵک وەرگرتن لە تاقیکردنەوەیەکی ساکاری خوێن دەتوانن ڕادەی پێشڕەوی شێرپەنجەی پانکراس لە جەستەی نەخۆشاندا بەراوەرد بکەن و بیخەنە بەر توێژینەوە.

ئەوی ڕاستی بێ ئەگەر توموری DNA لە خوێنی نەخۆشاندا بوونی هەبێت ئەم نەخۆشینە زۆر مەترسیدارتر دەبێ و لە ئاکامدا ڕەوەندی دەرمان بۆ ئەم جورە نەخۆشانە بێ کەڵک و سوودە.

شێرپەنجەی پانکراس زۆرجار شاراوەیە و دێر دەردەکەوێ و دوزینەوەی ئەستەمە بۆیە زۆر کوشەندەیە.

دۆزینەوەی ئەم ڕەوتە نوێیە هاتۆتە یارمەتی پیزشکانەوە لەبەر ئەوەی ئێستا بە ئاسانی تێدەگەن کە ئایا ڕەوەندی دەرمان دەست پێ بکەن؟ یاخود نە ئیزن بدەن چەند مانگی دوایی تەمەنیان بێ کاریگەری دەوا و بەرکەوتنی تیشکی زیاندەر تێپەڕ بکەن.

لەم ساڵانەدا کەسانێکی بەناوبانگ بە هۆی ئەم نەخۆشییەوە گیانیان لە دەست داوە لەوانە (استیو جابز) بنیات نەری رێکخراوەی ئەپڵ.