حەسەن ئالی: دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی چارەسەری دۆخی چەقبەستووی عێراق دەکات

(0) / / عراق / زایەڵە حەسەن ئالی عێراق یەکێتی


May 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی، چارەسەری دۆخی چەقبەستووی عێراق دەکات.

حەسەن ئالی ئەندام پەرلەمانی یەکێتی خولی پێشوو لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەرچوون لە دۆخی چەقبەستووی عێراق.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو دەستپێشخەرییانەی لەم دواییانەدا کراوە، تەنها ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی نزیک بووەتەوە لە واقعی چارەسەرکردنی قەیرانەکان، دەستپێشخەرییەکەی هەماهەنگی خزمەتی هەموو کوتلەو لایەنە سیاسیەکان دەکات.