کاریگەری کەمخەوی لە سەر کاژەی چاو

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە خەو کەمخەوی کاژە چاو


May 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایڵە ـــ خەوتن ڕەوتێکی سورشتییە بۆ نەشەو گەشە و بزێوی مرۆڤ و هەروەها ڕەوتێکی سەرەکییە بۆ ژیان و تەندورستی بە گشتی؛ لەوانەش گرینگتر ئەوەیە بۆ خەوێکی چاک و لەبار دەبێ یاسا و ڕێسایەکی دیاری کراو بوونی هەبێت بۆ نموونە لە بیست و چوار کاتژمێردا چەن کاتژمێری بۆ خەو تەرخان دەکرێ؟

زۆربەی زۆری لە توێژینەوەکان ئەوەمان بۆ دەردەخات کە، کەم خەوی بە چەندین جۆر تەندوورستی ئەخاتە مەترسییەوە، کە لێرە ئاماژە دەکرێتە یەکێک لەو مەترسییە هەرە گرینگانە.

کەم خەوی و سڵامەتی کاژەی چاو.

بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە کوڕێک لە لێزانان و پسپۆڕانی وڵاتی چین و ئەمریکا لەبارەی کەمخەوی و کاریگەر بوونی لەسەر کاژەی چاو بڵاویان کردەوە، ڕایانگەیاند کەمخەوی لە سەر خانەگەلی بنەڕەتی کاژەی چاو و هەمیش لەسەر ئاستی تۆخی فرمێسکی کاژەی چاو کاریگەری خراپی هەیە. ئەم ڕووداوە کاتێ ڕوو ئەدات کە مرۆڤ لە شەو و ڕۆژێکدا کەمتر لە حەوت کاتژمێر خەوی هەبێت.

توێژەران دەڵێن کەمخەوی دەبێتە هۆی زرویی ئاستی چاو و کاژە، کە ئاستی پێشوو و ڕوون و زەڵاڵی چاو دێتە ئەژمار و لەسەر ئەم کاژە توخێکی فرمێسک بوونی هەیە کە هۆکاری ئوقرەیی و راحەتی چاوە و بەرگری ئەکات لە پێهاتنی چڵکی چاو. توێژەران دەڵێن دەوای دڵۆپەیی تایبەت بە چاو کە ئانتی ئوکسیدانی تێدایە دەتوانی قەربووی زیانێ کاتەوە کە بە هۆی کەمخەوییەوە لەچاو کەوتووە.

زیانەکانی کەم خەوی؛

1ــ کاریگەر لەسەر سووت و ساز

2 ــ زیان بە مێشک و ساز بوونی کێشەی بیر و هزر

3 ــ مەترسی پێکهاتنی کێشەی دەروونی

4 ــ لاواز بوونی کۆئەندامی پارێزەر

5 ــ کۆ بوونەوی چەوری لە لەشدا و قەڵەوی

6 ــ پێکهاتنی کۆنیشانی ماندوو بوون

7 ــ ئێشی ئەندامان بەتایبەت ئێشی ماسوولە و جومگە

8 ــ کاڵ بوونەوەی ڕەنگی پێست

9 ــ لەدەستدانی کونترۆلی نەخۆشینی شەکرە

10ــ گوشاری خوێن و کورسترۆڵ

11 ــ مەترسی جەڵتەی دڵ و گورمتەی مێشک

12 ــ ساز بوونی نەخۆشینەکانی چاو