ئۆتۆمبێلی نوێی هیوندای بە پێ دەڕوات!

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە هیوندا


May 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - جێنشینی بەرپرسی شەریگەی هیوندای ڕایگەیاند ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیە کارکردی جوراوجۆری هەیە و بۆ بەڕێوە بردنی هەموو کارێ دەتوانی کەڵکی لێ وەر بگری بۆ نموونە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاڵفجاڕەکان یا خود کەندوکۆڵ لە شوێنە گرێدار و بەرز و نزمەکاندا.

تێکەڵ بوونی زانستی ڕۆبوتیک لەگەڵ پیشەی ئۆتۆمبێل سازی و بیر و هزری دەستکرد وای کردووە کە کاریگەر بووە بەسەر هەموو جیهاندا و کۆمپانیا جوراوجۆرەکان لەو هەوڵەدان کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ جۆرێکی نوێتر لە ئۆتۆمبێل بەرهەم بهێنن تا گواستنەوەی مرۆڤ لە هەر بارودۆخێکی سەخت و نائاسایدا مومکین بکات.