شەقامی مەلیك مەحموود لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە قیڕتاو كرایەوە
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند ، لەپێناو ئاسانكاری هاتوچۆ و ڕێگریكردن لە تێكچوونی شەقامەكانی شار،تیمەكانی شارەوانیی سلێمانی ماوەیەكە دەستیان بەچەندین هەڵمەتی نۆژەنكردنەوە وقیڕتاوكردنی شەقامەكان كردووە و ئێستاش پرۆسەكە لە شوێنە جیاوازەكاندا بەردەوامە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە چوارچێوەی پرۆسەكەدا تیمەكانی شارەوانیی سلێمانی لە ڕێگەی چەندان ئامێر و كرێكارەوەدەستیان بە نۆژەنكردنەوە وقیڕتاوكردنی شەقامی مەلیك مەحموود كرد، كە ئەم شەقامە شەو و ڕۆژ ژمارەیەكی یەكجار زۆر شۆفێران بەكاری دەهێنن، لە پرۆسەكەدا تیمەكانی هاتوچۆ هاوكاری تیمەكانی شارەوانین، بۆ ئەوەی لەكاتی كاركردندا هیچ گرفتێكی هاتوچۆ ڕوونەدات.
هێمابەوەشکراوە، شارەوانیی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەكات كە پرۆسەی نۆژەنكردنەوە وقیڕتاوكردنی شەقامەكان بەردەوامی دەبێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: