1 / 12
2 / 12
3 / 12
4 / 12
5 / 12
6 / 12
7 / 12
8 / 12
9 / 12
10 / 12
11 / 12
12 / 12

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان زەوی


Jun 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شەست و شەش پارچە زەوی لە دەربەندیخان  بەسەر 53 زیندانی سیاسی و وارسی15 شەهیدی سەنگەر و 2 وارسی شەهیدی ئەنفال دابەش کرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی  ڕایگەیاند،    ئەمڕۆ لە قەزای دەربەندیخان، بە ئامادەبونی نوێنەری بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی و سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان و  زیندانیانی سیاسی و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراون لە پرۆسەیەکی ئاشکراو و بە تیر و پشك شەست و شەش پارچە زەوی بەسەر 53 زیندانی سیاسی و وارسی15 شەهیدی سەنگەر و 2 وارسی شەهیدی ئەنفال دابەش کرا .

باس لەوەشکراوە ، سەرەتا لەلایەن قائمقامی قەزای دەربەندیخان  پیرۆزبای لە زیندانیانی سیاسی و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و  ئەنفالکراون کرد کە وەکو دیاریەکی بچوك لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشکەشیان کراو ئومێدی خواست کەلایەنە پەیوەندارەکانی خزمەتگوزاری  بتوانن  خزمتگوزاری سەرەتایی بگەیەنن بەزەویەکانیان  .

لەپاشاندا پرۆسەی تیرو پشك دەستی پێکردو ژمارەی زەویەکانیان پێدرا.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم