لە 24 کاتژمێری ڕابردوو هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا لە هەرێم گیانی لەدەست نەداوە

(0) / اجتماعی


Feb 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی تووشبوون، چاکبوونەوە و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە، لەکۆی پێنج هەزار و 735 پشکنین، 131 تووشبوو تۆمارکراون. هاوکات هیچ تووشبوویەکیش گیانی لەدەستنەداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ایەڵە،  ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی دەریدەخات کە 80 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان چاکبوونەتەوە. کۆی ژمارەی چاکبوونەوەش گەیشتووەتە 102 هەزار و 843 کەس.

ئەمڕۆ هەینی، 19-2-2021، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سێ بژارەیان خستووەتە بەردەم لیژنەی باڵا بۆ بڕیاری خێرا و پێویست لە هەرێمی کوردستان بۆ پێشگرتن لە تەشەنەکردنی ئەو ڤایرۆسی کۆرۆنایەی لە عێراق هەیە و داوایانکردووە بژارەکان لە نزیکترین کاتدا ببێتە بڕیار.

ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی پێشانی دەدەن، لە 24 کاژێری رابردوو زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا لە سنووری هەولێر تۆمارکراون کە 53 کەسن، سلێمانیش بە پلەی دووەم دێت کە 35 تووشبووی هەبووە، دهۆک 34 تووشبوو، گەرمیان سێ تووشبوو و راپەڕینیش شەش تووشبوو.

هاوکات زۆرترین ژمارەی چاکبوونەوە لە کۆرۆناش لە پارێزگای هەولێر بووە، دهۆک لە پلەی دووەم و سلێمانی لە پلەی سێیەم دێت.

تاوەکو ئێستا، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، 107 هەزار و 549 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 102 هەزار و 843 تووشبوو چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 504 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، بەبڕیارێکی حکومەتی ناوەندی لە شارەکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی زیادبوونی تووشبووانی دەستنیشانکراوی کۆرۆنا قەدەخەی هاتووچۆ راگەیێندراوە، پێش وادەی دەستپێکردنی قەدەخەکەش، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە موسڵەوە روویان لە هەولێر و دهۆک کرد، قایمقامی موسڵیش دەڵێت "لەو دوو شارە ئازادی هەیە و بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆوە خەڵک حەزدەکەن رووی لێبکەن".

دەقی راگەیێندراوی تەندروستی:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (٣٥٩)

١. پشکنین: (٥٧٣٥ پشکنینی نوێ)

(٢٣١٤) هەولێر

(٦٨٩) سلێمانی

(٢٣٤٩) دهۆك

(٠) هەڵەبجە

(٣١٢) گەرمیان

(٧١) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١٣١ تووشبووی نوێ)

 

(٥٣) هەولێر

(٣٥) سلێمانی

(٣٤) دهۆك

(٠) هەڵەبجە

(٣) گەرمیان

(٦) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٨٠ چاکبوون)

 

(٤٠) هەولێر

(١٨) سلێمانی

(٢٢) دهۆك

(٠) هەڵەبجە

(٠) گەرمیان

(٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٠ مردن)

 

(٠) هەولێر

(٠) سلێمانی

(٠) دهۆك

(٠) هەڵەبجە

(٠) گەرمیان

(٠) ڕاپەڕین

 

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ١١٣٩٢٥٧ (٤٠٣٦٣٥ هەولێر، ٢٣٤٨٥٤ سلێمانی، ٤٩٣٢٦٠ دهۆك، ٧٥٠٨ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٠٧٥٤٩ (٣٧٢١٥ هەولێر، ٣١١٥٣ سلێمانی، ٣٦٠٧٨ دهۆك، ٣١٠٣ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٠٢٨٤٣ (٣٥٩٣٤ هەولێر، ٢٩٠٤١ سلێمانی، ٣٤٩١٠ دهۆك، ٢٩٥٨ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٢٠٢ (٣٥٣ هەولێر، ٤٠٨ سلێمانی، ٤٣٩ دهۆك، ٢ هەڵەبجە)

مردن ٣٥٠٤ (٩٢٨ هەولێر، ١٧٠٤ سلێمانی، ٧٢٩ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)