داواکارییەک لەلایەن گەشتوگوزاری گەرمیانەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە گەشتیار گەشتوگوزار


Aug 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - گەشتوگوزاری گەرمیان داوائەکات هەر کەس و سەرمایەدارێک ئارەزووی درووستکردنی کەپر و شوێنی گەشتیاری ئەکات، سەردانی بەڕێوەبەریایەتییەکەیان بکات.
بەڕیوەبەرایەتی گەشتوگوزاری گەرمیان لەئاگاداری نامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ ئایندە نێردراوە داوادەکات هەرکەس و لایەنێک بەشێوەی بانەوانی  ئارەزووی درووستکردنی کەپر و شوێنی گەشتیاری ئەکات لەسەر ڕووباری سیروان با سەردانی بەڕیوەبەرایەتییەکەیان بکات.
دەقی ئاگاداری:
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیانەوە
ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان و سەرماییەداران و وەبەرهێنەران دەكەین، هەركەس و لایەنێك ئارەزوومەندی دروستكردنی پرۆژەی گەشتیاری بچوك و كەپری گەشتیاری هەیە لەسەر ڕووباری سیروان نزیك گوندی عیسایی بەشێوەی (بانەوانی) مساطحه، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان بكات بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر پرۆژەكە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم