گیانلەدەستدانی بریندارێكی دیکەی هێرشە موشەكییەكەی سەر هەولێر

(0) / / جهان / زایەڵە هەولێر موشەکی بژار موسا


Feb 22, 2021

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، بریندارێکی هێرشە موشەکییەکەی سەر شاری هەولێر گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بژار موسا، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایەتی ته‌ندروستی هه‌ولێر به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، بریندارێکی هێرشە موشەکییەکەی هەولێر کە شەوی 15ی ئەم مانگە بەسەختی بریندارببو، ئەمڕۆ دوشەممە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بریندارەکە ناوی نەواف راشدە و تەمەنی 31 ساڵە و خەڵکی پارێزگای سەلاحەدینە.
ناوبراو لەکاتی هێرشەکەدا لە "مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر" برینداربوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هێرشە موشەکییەکەی شەوی 15ی ئەم مانگە هەمان شێواز و تەکنیک بوە کە لە هێرشی پێشوی سەر فرۆکەخانەی هەولێر بەکار هاتوە و لە ئەنجامدا لە ناو فڕۆکەخانە بوەتە هۆی گیانی لە دەستدانی کەسێک و برینداربونی پێنج کەسی دیکە.