داخستنى پردى خەسرەوخاڵ لە سلێمانی
/
کردستان
/
زایەڵە
سلێمانی
پردى خەسرەوخاڵ
زایەڵە - هاتوچۆى سلێمانى داخستنى پردى خەسرەو خاڵى لەناوەڕاستى شارەکە راگەیاند.
بەپێی ئاگادارییەکى هاتوچۆ (28-10-2022)، لە کاتژمێر ٨ ی بەیانی ئەمڕۆ ھەینی ڕێکەوتی ٢٨/١٠/٢٠٢٢ بەشی ناوەڕاستی پردی خەسرەوخاڵ سەرجەم ئاڕاستەکانی کاری تیادا دەکرێت، بەو ھۆیەوە داخراوە.
دەقى ئاگادارییەکە:
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانیەوە
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە لە کاتژمێر ٨ ی بەیانی ئەمڕۆ ھەینی ڕێکەوتی ٢٨/١٠/٢٠٢٢ بەشی ناوەڕاستی پردی خەسرەوخاڵ سەرجەم ئاڕاستەکانی کاری تیادا دەکرێت، بەو ھۆیەوە داخراوە، داوا لە شۆفێران دەکەین، ڕێگەی شەقامە لاوەکیەکان بەکاربھێنن.
تێبينيێك بنێرە: