بایەکی وشک و سارد ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
(0) /
زایەڵە - بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە سبەینێوە بایەکی سارد و وشک ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.
ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، سبەینێ هەینی، ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەوری دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا تاوەکو نیوەرۆی ڕۆژی یەکشەممە لە ئەنجامی زیادبوونەوەی کاریگەری ئەو بەرزەپاڵەپەستۆیەی لەسەر ناوچەکانمانە بایەکی وشک و سارد ناوبەناو لە ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم چالاک دەبێت.
دەشڵێت، "کاریگەری لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاویە سنوریەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر ئەبێت بەخێرای ١٥ تا ھەندێک کات بۆ ٣٠کم/س کە ئەمەش ئەبێتە ھۆی زیاتر دابەزینی پلەکانی گەرما لە شەواندا و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی لەناوچە شاخاویەکاندا، بەڵام لەکاتەکانی رۆژدا بەگشتی پلەکانی گەرما لەو ماوەیەدا بەشێوەیەکی جێگیر ئەمێننێتەوە. "
تێبينيێك بنێرە: