بزووتنەوەی گۆڕان: هیچ لایەنێک بۆ بەشداریکردن لە حکومەت سەردانی نەکردووین
(0) /
زایەڵە -چۆمان محەممەد، رێكخەری ژووری یاسایی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: "هیوادارین بابەتی پێکهێنانی حکومەت وەک پێش هەڵبژاردن نەبێت، بەو شێوە ئاڵۆز و داخراوە بەڕێوەنەچێت."
وتیشی: "ئێمە لەسەر هەمان بڕیارین کە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن دابوومان، بەشداری لە حکومەت ناکەین، وەکو ئۆپۆزسیۆن دەمێنینەوە، چونکە هەرێمی کوردستان پێویستی بە پەرلەمانێکی کارا و متمانەپێکراوە."
ڕاشیگەیاند: "تائێستا هیچ لایەنێک سەردانی نەکردووین، پێویست بوو لایەنە ناڕازییەکانیش مکوڕ بن لەسەر بڕیاری خۆیان، بەڵام هەندێکیان بڕیاریان گۆڕیوە."
بەگوێرەی بەدواداچوون، جگە لە پارتی و یەکێتی، هەریەک لە نەوەی نوێ، تورکمان و سۆسیال دیموکرات ئامادەن بەشداری لە کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن. هەریەکە لە رەوتی هەڵوێست، کۆمەڵ و یەکگرتووش بەشداربوون رەتدەکەنەوە و بەرەی گەلیش یەکلا نەبووەتەوە کە دەچێتە پەرلەمان یان نا.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: