شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان كەشناسی


Nov 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - محەمەد كەلاری شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند،بەهۆی دروستبوونی كەشێكی ناسەقامگیرەوە شەپۆلێكی بارانبارینی یەك رۆژە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە كە لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، شەپۆلێكی باران دەگاتە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و بەرێژەی جیاواز باران دەبارێت و هەروەها ناوبەناو دەبێت بارانەكە بەسێ شێوە دەگاتە كوردستان (لاواز، مامناوەند و باش ) و لاوازەكە سنووری گەرمیان و دهۆك و خۆرئاوای هەولێر دەگرێتەوە كە ئەگەری 2 بۆ 5 ملم باران هەیە.

مامناوەندەكە سنووری هەڵەبجە و كەركوك و هەولێر دەگرێتەوە كە ئەگەری 8 بۆ 11 ملم باران هەیە و باشەكەش سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و سۆران دەگرێتەوە كە ئەگەری 17 بۆ 28 ملم باران ببارێت".

شەپۆلەكە ناو بەناو و تاوەكو شەو كاریگەری دەبێت و دواتر كۆتایی پێدێت هەروەها ئەگەری روودانی هەورەبروسكە و چالاكبوونی با هەیە و پلەكانی گەرما سێ پلە نزمدەبێتەوە.

کامەران کەریم