ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە کردنەوەی تونێلی دەربەندیخان و پرۆژەی ڕێگای دەربەندیخان - ناوتاق _ زەڕایەن

(0) / / کردستان / زایەڵە تۆنێل دەربەندیخان ناوتاق زەڕایەن


Dec 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی  دەربەندیخان ڕایگەیاند،   ڕوونکردنەوە بە سەرجەم هاوڵاتیان دەدەین لە ئێستادا تیمەکان کاری دانانی فسفۆڕ و هێماکردن دەکەن لە تونێلی دەربەندیخان لە کاتی کۆتای هاتنی کارەکان یان دەکرێتەوە بەڕووی شۆفێراندا وە سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە باس لە تەواووبونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تونێل و دواخستنی کاتی کردنەوەی دەکرێت تا کاتی سەردانی بەڕێز وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن.

وەک پێشتر قائیمقامی قەزای دەربەندیخان  ڕایگەیاندبوو گرفتی سەرەکی ئێمە نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان نیە بەڵکو دابینکردنی ڕێگایەکی بەدیلە بۆ هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و جیاکردنەوەیانە لە ئۆتۆمبێلی بچوک بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە سنورەکە.

خۆشبەختانە لەگەڵ کردنەوەی تونێلی دەربەندیخان لەلایەن بەڕێز وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەردی بناغەی پرۆژەی ڕێگای دەربەندیخان - ناوتاق - زەڕایەن بە درێژای (٢٢) کیلۆمەتر  دادەنرێت و کارکردن تیایدا دەستپێدەکات.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم