هاوڵاتیانی دەربەندیخان: لە ئەمڕۆوە دەست بەمانگرتن لەخواردن دەكەین

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان مانگرتن کوردستان


Feb 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ماوەی 11 ڕۆژە لە قەزای دەربەندیخان خۆپیشاندان و ناڕەزایی چالاكوان و هاوڵاتیان دەستیپێكردوەو  هاوڵاتیانی دەربەندیخانیش ڕایدەگەیەنن: لەئەمڕۆوە دەست بەمانگرتن دەكەین.
بەگوێرەی ئەوزانیاریانەی دەست تیمی ڕاگەیاندنی  زایەڵە کەوتوە هاتووە، ماوەی 11 ڕۆژە خۆپیشاندان لەلایەن چالاكوانان و هاوڵاتیانی قەزای دەربەندیخانەوە دەستیپێكردوەو داوای چاكسازی لە پرۆژەكانی شارەكە و دابینكردنی ئاوی پاكی خواردنەوە دەكەن و هەروەها داوای پێدانی كارەبای 24 كاتژمێری نیشتیمانی دەكەن.
 بەپێی وتەی بەشێك لە چالاكوان و هاوڵاتیانی قەزاكەوە بڕیارە لە ئەمڕۆوە دەست بە مانگرتن لە خواردن بكەن و ئەوەش بەهۆی ئەوەوەیە كە ماوەی 11 ڕۆژە پەیام ئاڕاستەی بەرپرسان دەكەن بەڵام تاوەكو ئێستا بەرپرسانی شارەكەو حكومەتی هەرێم وەڵانیان نەداونەتەوە.
جێگەی باسە، قەزای دەربەندیخان یەكێكە لەو شارانەی كە كەمترین پرۆژەی خزمەتگوزاری هەیەو ڕێگاوبانەكەشی زۆرخراپە لەكاتێكدا لە قەزاكە كارەبای بەشێكی زۆر لە شارەكانی هەرێم دابین دەكرێت.
کامەران کەریم