شەپۆلی  دیکەی باران بارین بەڕێوەیە

(0) / / کردستان / زایەڵە بارانبارین کەشناسی کوردستان


Apr 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لافاو و شەپۆلە بەهێزەکانی باران ناوچەکە جێناهێڵن و کۆتایان نەهاتوە و درێژە کێش دەبن، چەندین حاڵەتی تری بەهێزی باران ی تر بەڕێوەن لەم مانگەو هەروەها مانگی داهاتووش .

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی، ڕایگەیاند، لەمەودای هەفتەی کۆتای ئەم مانگەدا شەپۆلێکی تری زۆر بەهێزی باران تەواوی هەرێم و گەرمیان دەگرێتەوە مەودای هەفتەی کۆتایی ئەم مانگەش لەتەواوی ناوچەکان باران دەچێتەوە سەروی نۆڕماڵ .

وتیشی، هۆکاری ئەم حاڵەتە بەهێزانە بۆ ئەوە دەگەرێنینەوە کەئەمساڵ زەریای ئەتڵەس بەهەردوو بەشەکانیەوە باکورو باشوری لەبەرژوەندی ناوچەکەدایە ، لە کۆتایی زستانو بەولاوە بەزۆری زەریای ئەتڵەسی ڕۆڵێکی باشی هەیە لەسەر  ناوچەکەو پێشبینی دەکەین لەداهاتوشدا ڕۆڵی باشی هەربمێنێت و بەردەوامی هەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە،  کەلەدوو ساڵی ڕابردودا بەشی باشوری زەریای ئەتڵەسی ناچالاک بوو بەگشتی بۆ ناوچەکەو کاریگەری خراپی هەبوو لەسەر کەمکردنەوەی بڕی باران بارین  هەروەها زەریای هیندیش کەئێستا نیوتڕاڵەو بەلای نیمچە گەرمیدایە ئەویش لەدووساڵی ڕابردوو زۆرینەی IOD - بوو لەدژی ناوچەکەدابوو کاریگەری بەزۆری خراپ بوو.

کامەران کەریم