ئێران؛ ڕوونوێنی لە "یەکەم مووشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیک"

(0) / / عراق / زایەڵە فەتاح موشەک


Jun 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە رێوڕەسمێکدا لە تاران کە ئیبراهیم رەئیسی سەرکۆماری ئێران و گەورە بەرپرسانی سەربازی وڵاتی تیایدا بەشداربوون، یەکەم مووشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیک کە ناوی لێندراوە "فەتاح" ڕوونوێنی لێیکرا و مەودای هەزار و ٤٠٠ کیلۆمەتر دەبڕێت.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران (ئیرنا) بڵاویکردەوە؛ لە رێوڕەسمێکدا لە تاران کە ئیبراهیم رەئیسی سەرکۆماری ئێران، و گەورە بەرپرسانی سەربازی وڵات تیایدا بەشدار بوون یەکەم مووشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیک کە ناوی لێندراوە "فەتاح" ڕوونوێنی کرا.
ئەم جۆرە مووشەکە کە مەودای هەزار و ٤٠٠ کیلۆمەتر دەبڕێت لە کاتی پێکانی ئامانجی دیاریکراودا خێراییەکەی دەگاتە ١٣-١٥ مەچ (پێوانەی خێرایی دەنگ، زیاتر لە ١٥ هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا).
ئەم جۆرە مووشەکە بەهۆی ئەوەی دەگوترێت خێراییەکەی بە لایکەم پێنج هێندەی خێرایی دەنگە (٣٤٣ مەتر لە چرکەیەکدا دەبڕێت) پێی دەگوترێت هایپەرسۆنیک.
جەنەڕاڵ ئەمیر عەلی حاجیزادە فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ رایگەیاند کە مووشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیک'یان پێش خستووە و لەم نزیکانە دەیناسێنن.