بەشە ئاردی چوارەم دابەشدەکرێت
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى دابەشکردنی بەشەئاردی چوارەم ڕادەگەیەنێت و دەڵێت،ئاردەکە زۆر باشە و تاقی کراوەتەوە و نانێکی زۆر جوانی لێ دێت.
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى بەزایەڵەی ڕاگەیاند، دەستمان بە دابەشکردنی بەشەئاردی چوارەمی ئەمساڵی بەشەخۆراک کردووە، کە گەنمەکە تێکەڵەیە، واتا بەرهەمی ناوخۆ و بیانییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاردەکە زۆر باشە و تاقی کراوەتەوە و نانێکی زۆر جوانی لێ دێت، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین وەری بگرن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: