پەرلەمانتارێک بۆزایەڵە: ڕەفتارەکانی داعش و ئەوانەی داعش ئاسا دژ بە ئیسلام ڕەفتار دەکەن هەمان مەدرەسەن
/
گفتگو
/
زایەڵە
داعش
کاروان گەزنەیی
قورئان
ئیسلام
زایەڵە - کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، قورئان وەکو پەیامێکی ئاسمانی باڵا، ڕێڕۆشنکەرە ،چرایەکە بۆ ڕووناککردنەوەی دڵ و دەرون و بەهێزکردنی زهن و بیری مرۆڤایەتی. لە هەگبەیدا، لە دیدی ئێمەی موسڵمانەوە، ڕاستترین بەرنامەی هەڵگرتووە، باشترینی بۆ مرۆڤ و مرۆڤایەتی پێیە، بەجۆرێک پابەندبوون پێیەوە سوودمەندبوونە لە چاکترین جۆری ژیانکردن و زامنکردنی ئاشتەوایی و پێکەوە ژیان و بەدیهینانی دادەپەروەری ڕەها.
وتیشی، وەکو چۆن لای ئیسلام و قورئانەکەی، ڕێزگرتن لە هەموو دین و بۆچون و باوەڕێک جێگەی تەقدیر و ڕێزە، بەرامبەرەکەشی ئاستی چاوەڕوانی هەر موسڵمانێکە. سوتاندنی قورئانی پیرۆز، جگەلە بێڕزیکردن بە پەیامی خودا، بێڕێزیکردنە بە زیاتر لە ٢ ملیار مرۆڤی موسڵمان؛ بێشک، بێڕێزیکردنی هەر تاکێکیش لە هەر جوگرافیا و نەتەوەیەک بێت، تەنها گوزارشتە لە خواستی تاکەکەسی هەمان ئەوکەسە بۆڕشتنی قینی پڕ لە دڵی خۆی. جیاوازی نیە لە نێوان ئیسلامێکی ڕادیکاڵ و علمانییەکی ڕادیکاڵ، بە واتایەکی دیکە داعش بە ناوی ئیسلام و ئەوانەی داعش ئاسا دژ بە ئیسلام ڕەفتار دەکەن هەمان مەدرەسەن و مەترسیدارن.
ئەوەشی خستەڕوو، شانازی بە موسڵمانبوون و قورئانە ئاسمانییەکەمانەوە دەکەین، کە جوانترین وانە و ڕەوشتی بۆ خزمەتکردن فێرکردووین.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: