باران چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە باران پاییز کوردستان کەشوهەوا


Sep 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند: لەئەنجامی کاریگەری شەپۆلێکی مامناوەندی بارانبارین لەدەریای ناوەڕاستەوە بۆ سەر ناوچەکانی باکووری کوردستان و کاریگەری لاوازی لەسەر باکووری ھەرێم سبەی چوارشەممە 13ی ئەیلولی 2023 لەناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر ئاسمان زۆرینەی کاتەکان لەنێوان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو ئەبێت.
ڕاشیگەیاند:  ھەندێک کات نمە بارانی پچڕ پچڕ ئەبارێت لەگەڵ نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما لەو ناوچانەدا بەڕێژەی 5 تا 10 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ، بەڵام لە ناوچەکانی دیکەی ھەرێم پلەکانی گەرما کەمێک بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ و ھەندێک کات پەڵە ھەور دروست دەبێت.
باسی لەوەشکردووە:  خێرایی با مامناوەند بۆ چالاک ئەبێت 15-35 کم لە كاتژمێرێكدا لە ئاڕاستەی ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاواوە.
کامەران کەریم