هەولێر.. گوژمەیەك بۆ دیزاینكردنی شەقامەكانی سنووری كەرك خەرج دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر کەرک گەشتوگوزار


Oct 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانێكی وەزاری دەركرد و تێیدا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بەمەبەستی دیزاینكردنی شەقامی زەوییەكانی كەرك/1 لە شاری هەولێر.

ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر تەرخانكراوە، وەك لە فەرمانە وەزارییەكەدا هاتووە بڕیاردرا بە خەرجكردنی گوژمەی 79 ملیۆن و 695 هەزار دینار بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی "كاری ڕووپێوی و دیزاینكردنی شەقامی زەوییەكانی كەرك/یەك" لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دووی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.

ئەو گوژمەیە بەپێی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی داوە.

کامەران کەریم