لە پارێزگایەکی دیکەی هەرێم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ کارا دەکرێن
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچووی پارێزگای دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵی تایبەت بە تۆمارکردنی خێرایی ئۆتۆمبێل و تۆمارکردنی سەرپێچییەکان، لە چەند شوێنێکی دهۆک راگەیاند، بەپێی راگەیێندراوەکە لە رۆژی چوارشەممە، 15-11-2023ـەوە ئەو کامێرایانە بۆ تۆمارکردنی سەرپێچییەکان کارا دەکرێن.
بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک، کامێراکان لە بەشێک لە دوو ساید و رێگەکانی سەرەکی دهۆک دادەنرێن و لەو شەقامانەی دوو سایدن لە هەردوو سایدەکانیان دادەنرێن، ئەو شەقامانەشی کامێرایان لێ جێگیر دەکرێت ئەمانەن:
شەقامی بەرامبەر باخچەی ئاژەلان، هەردوو شەقامی هاتن و چوون، خێرایی رێگەپێدراو 60 کیلۆمەتر لە کاژێرێکە.
شەقامی نەخۆشخانی ڤەژین، هەردوو شەقامی هاتن و چوون، خێرایی رێگەپێدراو 60 کیلۆمەتر لە کاژێرێکە.
شەقامی شەهیدانی یەکی شوبات، هەردوو شەقامی هاتن و چوون، خێرایی رێگەپێدراو 60 کیلۆمەتر لە کاژێرێکە.
شەقامی ماڵتا، خێرایی رێگەپێدراو 60 کیلۆمەتر لە کاژێرێکە.
شەقامی پیشەسازیی کۆن، نزیک ئۆڤەر پاس، خێرایی رێگەپێدراو 80 کیلۆمەتر لە کاژێرێکە بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک، 60 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا بۆ ئۆتۆمبێلی گەورە.
شەقامی بریفکا، خێرایی رێگەپێدراو 80 کیلۆمەتر لە کاژێرێکە بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک، 60 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا بۆ ئۆتۆمبێلی گەورە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: