شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی: له‌دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه بڕی بارانبارین زیاتر ده‌بێ
(0) /
زایەڵە - به وته‌ی شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی له هه‌رێم، بڕی بارانبارین له دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه له‌ناوچه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی زیاد ده‌بێت و هه‌وره بروسكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی له بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگەیاند، ئه‌مڕۆ دووشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2023، بارانبارین له کاتەکانی نیوەڕۆ بەداوە دەست پێدەکات لەگەڵ هەورەگرمە و هەورەتریشقە سنوورەکانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و شارەزوور و پێنجوێن و ئیدارەی راپەڕین دەگڕێتەوە.
باسی لەوەشکردووە، بۆ سنوورەکانی پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان باران بارین ئەگەری لاوازە.
ئەو کەشناسە کوردە ئەوەشی راگەیاندووە، خێرایی با لە 20 کیلۆمەتر بۆ 40 کیلۆمەتر له کاتژمێرێک دەبێت بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات لە ناوچە شاخاوییەکان خێرایی زیاترە.
دەشڵێت، لە شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە کۆتایی بە شەپۆلەکە دێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: