دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە مانگی ١٢ دارایی


Dec 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند:  دەستیان بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ کردووە.

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند:  دەستیان بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی کردووە و دەخرێتە سەر هەژمارە بانکییەکانیان.

ئەوەش هاتووە: خانەنشینان بەم زووانە نامەیەکیان پێدەگات و ئاگادارییان دەکاتەوە لەوەی مووچەکانیان چووەتە سەر هەژمارە بانکییەکانیان و دەتوانن لێی رابکێشن.

ئەوەش لە کاتێکدایە: لە هەرێم خانەنشینان نەک کارتی بانکی و هەژماری خۆیان نییە و مانگانە بە سەرەگرتن مووچەکانیان وەردەگرن، کە ساڵی رابردوو لە سەرەی وەرگرتنی مووچەکانیاندا چەند خانەنشینیک گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون، بەڵکو مووچەکانیشیان لەکاتی خۆیدا پێنادرێت، ئەوە جگە لە کەمی بڕی مووچەکانیان بەراورد بە خانەنشینانی عێراق.

کامەران کەریم