ژمارەی دانیشتوانی هەرێم شەش ملیۆنی تێپەڕاند
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی پلاندانانی هەرێم رایگەیاند: بەپێی خەمڵاندن، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، شەش ملیۆن و 556 هەزار و 752 کەسە. 50.3٪ نێر و 49.7٪ مێیە و گەشەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانیش 2٪یە.
هەروەها ئاماژەیان بەوەشکردوە: لەبەر ئەوەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان نەکراوە، بۆیە ژمارەی دانیشتووان تەنیا گۆترەکارییە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: