ھاتنی شەپۆلی بارانبارین و سەرما و بەفر
(0) /
زایەڵە - ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بەزایەڵەی ڕاگەیاند: سەرەتا کەش و ھەوای ناوچەکانمان تا رۆژی دووشەمە 18/12/2023 بەشێوەیەکی ئاسایی و سەقامگیر ئەمێنێتەوە و ئەگەر ھەیە رۆژانی 18 و 19ی مانگ نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاواز لە دەریای ناوەراستەوە ڕووبکاتەوە ناوچەکە و نمە بارانێکی کەم لەھەندێ ناوچەدا ببارێت .
وتیشی: بە گوێرەی پێشبینیە دوور مەوداکان کۆتای ئەم مانگەش ئەگەری جوڵەکردنی نزمەپاڵەپەستۆیەکی جەمسەری ھەیە بە ئاراستەی ناوچەکەوە و پێشبینی ھاتنی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین و بەفر بارینی لەناوچە شاخاویەکان لێدەکرێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفر لەسەنتەری شاری سلێمانی و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: