کاتی هاتنی شەپۆلێکی تری بەفر و باران ڕاگەیەندرا

(0) / / کردستان / زایەڵە بەفر باران


Dec 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە:ئەمڕۆ کەشوهەوا لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی سەقامگیر و ئاسایی دەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ و خۆرهەتاو دەبێت.

ئەوەشی خستووەتە روو: بەرزە پەستان دێتە ناوچەکەمان پێشبینیی دەکرێت تاوەکوو دوای سەری ساڵ لە ناوچە  جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە دواتر لە ناوەڕاستی هەفتەی یەکەمی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو بەرزەپەستان پاشەکشە دەکات و نزمە پەستانێک جێگای دەگرێتەوە و شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

راشی گەیاندووە: پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمینێتەوە و خێرایی باش ئاسایی دەبێت لەنێوان (10 - 15) کیلۆمەتر دەبێت لەکاتژمێرێکدا.

کامەران کەریم