ئاسایشی گەرمیان دەستگیرکردنی دووتۆمەتباری مادەی هۆشبەری ڕاگەیاند
(0)
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری مادەی هۆشبەری ڕاگەیاند .
لەڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان کە وێنەیەکی بۆ زایەڵە نێردراوە هاتووە: پاش ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا توانرا لە لایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆمەتی كرين و فرۆشتن و بەکار هێنانی مادەى هۆشبەر(2) دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن و پاش ئەوەی دۆسیەکەیان خرایە بەردەم بەرێز دادەوەری لیکۆڵینەوەو هەروەها پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان و دانپیادانانی تاوانباران بە تاوانەکانیاندا کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە سەرەنجام لە لایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکووک/گەرمیان بەم شێوەیەی لای خوارەوە سزا دران.
1/(ع خ ج) لەدایکبووی 1976دانيشتووی شاری بەغداد بەرەگەز عەرەب بەتۆمەتی مامەڵەکردن بەمادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کراوەو بڕی (٢٠٠) دووسەد پارچە حەپی جۆرى ترامادۆڵی پێوە گیراوە و لە ڕێکەوتی 28/2/2021 بەپێی مادەی (30) لەیاسای مادە هۆشبەرەکان بەیەک ساڵ زیندانی و بڕی (٥٠٠٠٠٠٠) پێنج ملیۆن دینار پێبژاردن سزا درا .
٢/(م ا ف) لەدایکبووی 2005 دانیشتووی ناحیەی رزگاری بەرەگەز کورد بەتۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر کراوە و لە ڕێکەوتی 8/3/2021 بە پێى مادەى (٣٠) لەیاسای مادە هۆشبەرەکان بە ماوەى (٨) مانگ زیندانى سزا درا .
ڕونیشکراوەتەوە لەڕاگەیەنراوە کە ، دواتر بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاکانیان هەردوو تاوانباری ناوبراو ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی کران .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: