ڕێژەی باران بارینی هەڵەبجەو تەوێڵە بڵاوکرایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە باران هەڵەبجە


Jan 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی سنووری هەڵەبجە بڵاوکرایەوە و تا ئێستا کۆی گشتیی بارانبارین لەو سنوورە زیاترە لە 217 ملیمەتر.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەڵەبجە بڕی بارانبارینی لە سنووری پارێزگاکە بڵاوکردەوە و باسی لەوەکرد:  لە ناوەندی پارێزگاکە بڕی 3.5 ملیمەتر باران باریوە و کۆی گشتیی بارانبارین تا ئێستا 217.1 ملیمەترە لە کاتێکدا ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە 138.9 ملیمەتر باران باریبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە تەوێڵە 12.4، بیارە 8.4، خورماڵ 7 و سیروان 1.7 ملیمەتر باران باریوە و کۆی گشتیی بارانبارینی ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە لەو ناوچانە زیادیکردووە.

کامەران کەریم