وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار  دوو پرۆژە لە سلێمانی جێبەجێ دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاو گەشتوگوزار سلێمانی پڕۆژە


Jan 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاریدا لە داهاتی 17% ی ئاوی ساڵی 2023 دوو پرۆژە لە سلێمانی جێبەجێبکرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە:  لەسەر رێژەی 17%ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی و بەپێی پلانی ساڵی 2023 لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە فەرمانی خەرجكردنی زیاتر لە 486 ملیۆن دینار بۆ دوو پرۆژە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دەرکراوە.

ئاشکراشیکرد: پرۆژەكان بریتین لە پرۆژەی دابینكردنی پۆستەر پەمی 750 m3/hr بە (200 m/head) بۆ پرۆژەی ئاوی (P.W.J) و جێبەجێكردنی پرۆژەی راكێشانی بۆریی ئاو بۆ بەهێزكردنی ئاوی گەڕەكی وڵوبە/236 لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی.

کامەران کەریم