وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین لە هەرێم ئاشکرا کرا
(0) /
زایەڵە - ئاراس جەبارشارەزای کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ تا کاتەکانی نیوەرۆ کاریگەری ئەم قۆناغەی بارانبارین لە ھەندێ ناوچە بەردەوامی دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە لە زۆربەی ناوچەکان باران دەوەستێت و خێرای با کەمدەبێتەوە.
دەشڵێت: سبەینێ پێنجشەممە قۆناغی دووەمی ئەم شەپۆلە لە ئەنجامی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست لە کاتەکانی بەیانیەوە دەستپێدەکاتەوە بەشێوەی بارانی پچر پچر و ھەندێک کاتیش ھەورە بروسکە چالاک دەبێت، لە کاتەکانی نیوەرۆی سبەینێ تا شەو ڕێژەی بارانەکە زیاد دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد: مەودای باران فراوانتر دەبێت لەگەڵ بەردەوامی بارینی بەفر لە ناوچە سنوریەکان و چیا بەرزەکاندا، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ جێگیر دەبێت، خێرای با مامناوەند دەبێت لەنێوان ١٠-٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە ئاڕاستەی باشوور و باشووری ڕۆژھەڵات.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: