ئەمڕۆ چوار وەزارەت مووچەی مانگی یەك وەردەگرن

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە دارایی هەرێم


Feb 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەمڕۆ مووچەی مانگی کانوونی دووەمی چوار وەزارەت و ژمارەیەك بەڕێوەبەرایەتی دابەش دەکرێت.
بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتەکانی پەروەردە، داد، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ ئەوقاف و کاروباری ئایینی مووچەی مانگی یەك وەردەگرن.
هەر ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانەش دابەش دەکرێت، ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش، ئەنجومەنی دادوەری لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەت.