ڕوفاتی ١٧٢ ئەنفالکراو لە چەمچەماڵ بەخاك دەسپێردرێن

(0) / / کردستان / زایەڵە ڕووفات کوردستان ئەنفالکراو چەمچەماڵ


Feb 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕابردوودا ڕوفاتی ١٧٢ ئەنفالکراو و قوربانیانی گۆڕە بەکۆمەڵەکانمان لە پزیشکی دادوەری بەغداد وەرگرتەوە، لە کاتێکدا بۆ ماوەی چوار ساڵ و شەش مانگ ڕوفاتی پیرۆزیان لە پزیشکی دادوەری مابویەوە. ئەم هەوڵە دوای ئەو داواکاریانە دەستیان پێکرد کە لەلایەن کەسوکاری قوربانیەکانەوە داوای گەڕاندنەوەیان دەکرا. 

وتیشی:لەدوای کارکردنێکی زۆر و هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان توانیمان لە ١٣ی جەنیوەری ٢٠٢٤ سەرجەم ڕوفاتەکان وەربگرینەوە و بە ڕێزەوە بیانگێڕینەوە بۆ نیشتیمان.

لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ ڕوفاتی پیرۆزیان بە ئامادەبوونی کەسوکاری قوربانیان و کەسایەتی حکومی و حیزبی و ڕێکخراوانی کۆمەڵگەی مەدەنی ناوخۆ و دەرەوە قونسوڵخانەکان و کەسانی ئاینی بەخاک دەسپێردرێت.

کامەران کەریم