سەرۆک وەزیرانی فەڵەستین دەستی لەکارکێشایەوە / ڕەزامەندی حەماس لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ

(0) / / جهان / زایەڵە فەڵەستین حەماس فەڵەستینی عەرەفات


Feb 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - حکومەتی فەڵەستین دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی ئێستای فەڵەستین کرد، بزوتنەوەی حەماسیش رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی فەڵەستین.
ئاژانسی فرانس پێرس بڵاویکردەوە، محەمەد شتایە سەرۆک وەزیرانی فەڵەستین، ئەمڕۆ دوشەممە دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی پێشکەش بە مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی ئێستا کردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، شتایە لەسەرەتای کۆبونەوەی هەفتانەی کابینەی حکومەتدا وتی، بە نوسراوی فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی خستوەتەبەردەست سەرۆکی وڵاتە،ە ئەو هەنگاوەش لە ژێر رۆشنایی دۆخی سیاسی و ئەمنیدا دێت.

هەربەپێی زانیاری میدیاکان، مەحمود مستەفا سەرۆکی سندوقی وەبەرهێنانی فەلەستین رادەسپێردێت بۆ پێکهێنانی حکومەت.