400 دۆنم زەوی بۆدروستکردنی شاری پیشەسازی هەڵەبجە تەرخان کرا
(0) /
زایەڵە - به‌رگه‌شت ئاكره‌یی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: له سۆنگه‌ی گرنگیدان و په‌ره‌پێدان به كه‌رتی پیشه‌سازی، مه‌سرور بارزانی سەرۆک وەزیران 400 دۆنم زه‌وی بۆ دروستكردنی شاری پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانكرد، كه شاره‌كه زیاتر له سێ كیلۆمه‌تر و نیو له سه‌نته‌ری هه‌ڵه‌بجه‌وه دووره.
وتیشی: بۆ دروستكردنی ئه‌و شاره پیشه‌سازییه‌ی هه‌ڵه‌بجه، وه‌به‌رهێنه‌ر ئاماده‌یه و چاوه‌ڕێی كۆتاییهاتنی رێكاره ئیدارییه‌كانین، دواتر راسته‌وخۆ ده‌ست به دروستكردنی ده‌كرێت.
ئاشكراشیكرد، ئه‌و ناوچه پیشه‌سازییه گرنگی زۆری بۆ ناوچه‌كه ده‌بێت، خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه له به‌كاربه‌ره‌وه ده‌بن به به‌رهه‌مهێنه‌ر و هه‌روه‌ها هه‌لی كار بۆ سه‌دان كه‌سیش ده‌ره‌خسێنێت.
جێی وەبیرهێنانەوەیە ساڵێک لەمەوبەر وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەڵێنی دروستکردنی دوو شاری پیشەسازی لەهەڵەبجە و دهۆک راگەیاند، لەئێستادا شارەکەی دهۆک لەکۆتایی جێبەجێکردندایە و لەهەڵەبجەش دوای ساڵێک لەبەڵێنەکە بەڵێنی تەرخانکردنی زەوی بۆپڕۆژەکە رادەگەێەنرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: