تۆمەتبارێك دەستگیرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی


Mar 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند،لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ و بە هاوكاری بنكەی پۆلیسی بازیان تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی كەسی لە كچێك كردبوو .
 
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد  كە كەسێك هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی كەسی لە كچەكەی كردووە ئەگەر بڕی هەزار دۆلاری پێنەدات ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لە لایەن  مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ و بە هاوكاری بنكەی پۆلیسی بازیان دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا كە تۆمەتبار وەری گرتبوو .
 
لە ئێستادا تۆمەتبار (م،ت،ف لەدایكبووی 2005 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
کامەران کەریم