سەرکردەیەکی گۆڕان: هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە دادگای فیدراڵی بەزەواڵ و دەستەڵاتیش بەزاڵم ئەبینن

(0) / / گفتگو / زایەڵە کوردستان گۆڕان دادگای فیدراڵی


Mar 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئەوەی ئێستا دەستەڵاتدارانی کورد و بەتایبەتی پارتی هاواری لێ هەستاوە سی ساڵ زیاتر لایەنە سیاسیەکان و خەڵکی کوردستان داوای دەکەن و پێوە گیرۆدەن و گۆێیان لێناگیرێت و تەزویری زیاترو گەندەڵی و دزی زیاترو نادادی لەڕادەبەدەر بەردەوامی پێدەدەن ،ئایایەک هەڵبژاردنی پاک و بێگەردتان کردوە لەسی ساڵی ڕابردو تا ئێستا ترستان لە بێگەردی هەڵبژاردنەکان بێت دادگا کانی کوردستان یەک کەیسی سیاسی یەک لای کردوەتە وە کە داد پەروەرانە بوبێت تا ئێستا ئێوەش داوا بکەن بادادپەروەرانە دادگای فیدراڵی بڕیار بدات .
وتیشی، ئایا سەروەت و سامانی ئەم وڵاتەتان لەبەردەسبوو داد پەروەر بون  بەڕێکوپێکی موچەو پرۆژەکانتا دابەش کرد و بۆ بەرژەوەندی خۆتان نەبوو تا ئێستا باسی غەردر بکەن ، ئێوە ئەگەر بەباشی و بەسیستەم ئەم هەرێمەو هەڵبژاردنەکان و دادگاکانتان بەڕێوە ببردایە ئێستا بەدڵنیایەوە خەڵکیش پاڵپشتان ئەبوون وبەوپەڕی،لەخۆبوردویەوە بەرگریان ئەکرد بەڵام ئەوەند خراپ ئیدارەتان داوە و ئەوەندە نادادپەوەربون خەڵ تا ئاستی نەمانی کیانەکەش بێباکە و بۆ نەمانی ئێوە ئامادەیە خۆشی لەبەین ببرێت بۆیە ئێستا ئێوە بەزاڵم و دادگای فیدراڵی بەزەواڵ ئەزانێت.
کامەران کەریم