رێکخراوى کارى نێودەوڵەتى: ملیۆنێک ژنى عێراقى لە بازاڕەکانى کاردان؛ کەمترینە لە ئاستی ناوچەکە

(0) / / زنان / زایەڵە ژنانی عێراقی کوردستان ئافرەتان


Mar 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - رێکخراوى کارى نێودەوڵەتى رایگەیاند، بەشداریی ژنانى عێراق لە بازاڕەکانى کاردا کەمترین رێژەى بەشداریکردنى ژنانە لەسەر ئاستى ناوچەکە و جیهان و پلانیان هەیە بۆ بەرزکردنەوەى ئەو رێژەیە.
مەها قەتاع، رێکخەرى کاروباری رێکخراوەکە لە عێراق بە رۆژنامەکەى گوتووە، رێژەى بەشداربوونى ژنان لە بازاڕەکانى کارى عێراقدا 10.6% ـە، واتە لە کۆی 13 ملیۆن ژنى عێراقى تەنها 400 هەزاریان لە نێو بازاڕەکانى عێراقدا کاردەکەن و لەو ژمارەیەش 70% یان لە کەرتى گشتى دا کاردەکەن، بەتایبەتى لە کەرتەکانى پەروەردە و تەندروستى و خزمەتگوزارییدا.