لێدوانی وەزیری دارایی هەرێم لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچه دارایی شێخ جەناب


Mar 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەغداد مووچەی مانگەكانی 2 و 3ی ئەمساڵ بنێرێت دابەشیدەكەین و دەشڵێت،  كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بەرەو چارەسەر دەڕوات.
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، دابەشكردنی مووچەی بەشێك لە  مووچەخۆران ودابەشنەكردنی مووچەی بەشێكی دیكە بۆمبێكی كاتییە و كارەسات دروستدەكات و تائێستا 360 هەزار مووچەی مووچەخۆری ئێمە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە نەدراوە و كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بەرەو چارەسەر دەڕوات.
راشیگەیاند، پێشتر كە بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڕدرا یەكەمجار چاكسازی لە دەروازە سنوورییەكاندا كرا، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە حكومەتی عێراق هەر جارە و بە بیانوویەك بەشە بودجەی هەرێم كەمدەكاتەوە و ئەگەر بەغداد مووچەی مانگەكانی 2 و 3ی ئەمساڵ بنێرێت دابەشیدەكەین.
وتیشی، حكومەتی عێراق داوای هەر داتا و زانیارییەكی كردووە و جێبەجێمان كردووە و كێشەی هەرێم و بەغداد زیاتر سیاسییە.
کامەران کەریم