بەهۆی گۆڕانی رەنگی ئاوی دەریاچەی دوکان بەردانەوەی ئاو بۆ هاوڵاتییان راگیراوە
(0) /
زایەڵە ـ سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوکان رایگەیاند، لە گەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای دوکان تانکەرێک کە رۆنی رەشی بارکردووە تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و، لە ئەنجامدا رۆنە رەشەکە تێکەڵ بە ئاوەڕۆی گەڕەکەکە بووە و لەوێشەوە رژاوەتە دەریاچەکەوە.
ئاشکراشیکرد، تیمەکانمان لە بەرگریی شارستانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپاردووە کە دەست بە پاککردنەوەی ئاوەکە بکەن و کێشەکە هێندەی نەماوە و چارەسەردەبێت.
باسیلەوەشکرد، داوامانکردووە بەردانەوەی ئاو بۆ ناو شاری سلێمانی و ناو دوکانیش رابگیرێت بۆ ئەوەی ئاوی پیس بە ماڵان نەگات تا ئەوکاتەی کێشەکە چارەسەردەبێت.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: