پێش جەژن خشتەی بودجەی ساڵی 2024 ڕادەستی پەرلەمان دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بودجه کوردستان


Mar 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشبینی دەکات پێش پشووی جەژنی رەمەزان هەمواری بودجەی ساڵی 2024 بگاتە پەرلەمان.
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، هێشتا خشتەی بودجەی ساڵی 2024 لە حکومەتەوە نەگەیشتووەتە ئەنجومەنی نوێنەران، لە کاتێکدا ئێمە لە مانگی ئازارداین و بڕیاربوو حکومەت پێش کۆتایی ساڵی رابردوو بیاننێرێت و پێشکەشی بکات بۆ پەسەندکردنی.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی پلاندانان بودجەی وەبەرهێنانی تەواوکردووە و ئێستا خشتەکان لە بەردەم دەستەی راویژکارانی سەر بە دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دایە و، خراوەتە بەردەم سەرۆکی حکومەت، پێشبینیش دەکەین پێش جەژنی رەمەزان بگاتە پەرلەمان.
کامەران کەریم