نرخی کارەباى موەلیدەی ستییەکان بۆ مانگی 3 دیاریکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە مۆلیده نرخ


Mar 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵەی - کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند،ئەمڕۆ سێشەممە 26/3/2024 لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی (3) ئازار دیاریکرد، کە بریتییە لە (252) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.
بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە (ئازار) بریتییە لە (252) دینار.
جێى ئاماژە بۆکردنە مانگى 2 (شوبات) نرخى کیلۆواتێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان (254) دینار بوو، ئەوەش واتە نرخى کیلۆواتێک 2 دینار دابەزیوە.
پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
کامەران کەریم