سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچە کۆدەبێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم کوردستان مووچە


Mar 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆران.
 
بەپێی زانیارییەکان بڕیارە سبەی چوارشەممە، 27ـی ئاداری 2024 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە هەولێر کۆببێتەوە.
 
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی کوردستان، دوا پێشهاتەکان سەبارەت بە بابەتی مووچەی مانگی شوباتی 2024 بخاتەڕوو.
 
ماوەی 55 رۆژە مووچەی مانگی شوباتی 2024 دابەشنەکراوە، ئەمە لە کاتێکدایە بەغدا بەشێک لە پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی ناردووە، بەڵام تاکو ئێستا لیستی مووچە و وادەی دابەشکردنەکەی رانەگەیاندووە.
 
کامەران کەریم