گرێبەستی ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی تۆپی پێ ڕووسیا، درێژەپێدرا

(0) / / ورزش / زایەڵە ڕووسیا تۆپی پێ


Mar 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گرێبەستی ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی تۆپی پێ ڕووسیا بە هەبوونی بایکوتەکانەوە دیسان درێژە پێدرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئێکسپرێس، سەندیکای تۆپی پێ ڕوسیا دەیەوێت گرێبەستی خۆی لەگەڵ ڤالری کارپین ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی تۆپی پێ ئەو وڵاتە درێژە پێبدات.

بەپێی وتەی ئەو میدیای ورزشی ڕووسیا، بەرپرسی سەندیکای تۆپی پێ ڕووسیا بەم زوویانە لەگەڵ ڤالری کارپین کۆ دەبنەوە و گرێبەستێکی نوێ بە ماوەی 2 ساڵ پێشنیار دەکات.
گرێبەستی ئێستاکەی ڤالری کەوا لە هاوینی ساڵی 2021 ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی ڕووسیای لە ئەستۆ گرت لە مانگی ئەگوستی ئەوساڵ کۆتایی پێدێت.