كونسوڵخانه‌ی ئێران پیرۆزبایی دامه‌زاندنی یه‌كێتی ده‌كات
(0) /
زایەڵە - سه‌ر كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی خۆی و ته‌واوی دیپلۆماتكاران و كارمه‌ندانی كونسڵخانه‌كه‌ی گه‌یانده یه‌كێتیی نیشتیمانپی كوردستان ئاماژه‌ی به‌خه‌بات و تێكۆشانی چه‌ندین ساڵه‌ی یه‌كێتی كرد له‌پێناو كۆتاییهێنان به زوڵم و سته‌م و هێنانه كایه‌ی دادپه‌روه‌ری و دیموكراسی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، هاوكات ئاماژه‌ی به رۆڵ و پێگه و كاریگه‌ری خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال كرد له دووباره زیندوكردنه‌وه‌ی گیانی شۆڕ‌شگێری و خه‌بات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه كه ئه‌وێ رۆژێ گه‌لی كورد به قۆناغێكی سه‌ختی سیاسی و ئابوری و ده‌رونیدا تێده‌په‌ڕ‌ی .
هه‌ر له‌و دیداره‌دا سه‌ر كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌رێمی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌ووتنی به‌رده‌وامی بۆ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان خواست كه‌ئێستا لایه‌نێكی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ری ناوگۆڕ‌ه‌پانی سیاسی و ئابوری و ئه‌منیه له ناوچه‌كه‌دا .
پاشان سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سوپاسی هاتن و به‌شداری وه‌فدی میوانی كرد‌و جارێكی تر هاوخه‌می یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانی به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی سه‌رۆك ئیبراهیم ره‌ئسی و هاوه‌ڵه‌كانی ده‌ربڕ‌ی دواتر ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پته‌وتركردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژوویی و دۆستانه‌ی نێوان یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كرده‌وه به‌تایبه‌ی له هه‌موو كاره‌سات و ناهه‌موارییه‌كدا كه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان هاتبێت كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌میشه ده‌رگای واڵا بووه بۆ له‌خۆگرتنی ئاواره و لێقه‌وماوان و هاوكاریكردنیان له ڕ‌ووی ته‌ندروستی و مرۆییه‌وه.
یه‌كشه‌ممه ٢/٦/٢٠٢٤ وه‌فدێكی باڵای كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئیران به سه‌رۆكایه‌تی نه‌سروڵڵا ره‌شنوودی سه‌ركونسوڵی گشتی و ژماره‌یه‌ك له‌دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانه‌كه سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستانیان له‌هه‌ولێر كرد‌و له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و د.رێبوار ئیسماعیل و ژماره‌یه‌ك له راوێژكارانی مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازیكران.
تێبينيێك بنێرە: