بڕێکی زۆری پارە و زێڕی داعش لە موسڵ دۆزرایەوە
(0)
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، هێزە ئەمنییەكانی موسڵ لە ماڵێكدا ملیۆنێك و 500 هەزار دۆلاری ئەمریكی و 17 ملیۆن و 500 هەزار دینار و زیاتر لە 15 كیلۆگرام زێر و زیویان دۆزیوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لیوا لەیس خەلیل حەمدانی، فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە پارە زۆرە لە موسڵ رایگەیاند، "هێزە ئەمنییەكانی موسڵ بە پشت بەستن بە زانیاری ورد توانیویانە دەستبەسەر ئەو بڕە پارە و زێڕ و زیوەدا بگرن، كە چەکدارانی داعش لە كاتی داگیركردنی موسڵدا لە ماڵێكدا كە پێی وتراوە دیوانی دارایی داعش لە ناوچەی موسڵی كۆن شاردویانەتەوە".
ئەو بڕە پارەیەی دەستی بەسەرداگیراوە پێکهاتوە لە ملیۆنێك و 500 هەزار دۆلاری ئەمریكی و 17 ملیۆن و 500 هەزار دیناری عێراقی و 15 كیلۆگرام زیو و 458 گرام زێڕ
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕە پارەیەی دەستی بەسەرداگیراوە پێکهاتوە لە ملیۆنێك و 500 هەزار دۆلاری ئەمریكی و 17 ملیۆن و 500 هەزار دیناری عێراقی و 15 كیلۆگرام زیو و 458 گرام زێڕ و 256 ماددەی كانزایی نەناسراو.
لهساڵی 2014دا چهكدارانی رێكخراوی داعش هێرشیانكرده سهر پارێزگای نهینهوا و داگیریانكرد، دهستیشیان بهسهر بهشێكی زۆر له موڵك و ماڵی هاوڵاتیاندا گرت، دوای سێ ساڵیش سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە بەهاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش له ژمارهیهك ئۆپراسیۆنی تایبهتدا توانی تهواوی ناوچهكانی عێراق كۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
تێبينيێك بنێرە: