برینداربوونی چوار کەس بە ڕوداوی هاتوچۆ لە گەرمیان
(0)
چوار کەس لە گەرمیان بە ڕوداوی هاتوچۆ بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمشەو( هەینی ) لەناو شاری کەلار لە دوو ڕوداوی هاتوچۆدا چوار کەس برینداربون، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لەبریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا .
ڕونیشیکردەوە ڕوداوی یەکەم لەنزیک بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان ڕویدا، ماتۆڕ سکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر پێکیاندادا بەوهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە برینداربو، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا، هاوکات ڕوداوی دووەم لەنزیک قوتابخانەی لەیلا قاسم لەگەڕەکی بنگرد ڕویدا، ماتۆڕ سکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری کلایسلەر پێکیاندادا، بەو هۆیەوە لێخوڕ و دوو سەرنشینی ماتۆڕ سکیلەکە برینداربون، دوای گەیاندنی بریندارەکان بەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لەهەردو ڕوداوەکە دەستی پێکرد بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕوداوەکە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: