ئەو تۆمەتبارەی چەمچەماڵ دەستگیركرا كە مامی خۆی كوشت
(0)
بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە ، هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ – بنكەی پۆلیسی قەرەناو ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركرد كە شەوی رابردو لەسنوری قەزای چەمچەماڵ مامی خۆی كوشت.
پاش ئەوەی شەوی ڕابردو لەسنوری قەزای چەمچەماڵ گەنجێك بەناوی (د، و، أ) لەدایكبوی 1994 بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە مامی خۆی كوشت، دواتر تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبو.
ڕاستەوخۆ دوای ڕوداوەكە، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵی ڕاسپارد كە دەستبەجێ لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار ئەنجامبدەن.
دواترو لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی قەرەناوی سەر بەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە دەستگیر بكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو چەكەی كە تۆمەتبار لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەیدا بەكاریهێناوە.
لای خۆیەوە بەڕێز عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سوپاسو دەستخۆشی ئاڕاستەی ئەفسەرو كارمەندانی بنكەی پۆلیسی قەرەناو كرد لەبەرامبەر ئەو چالاكییەدا.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: