لیژنەیەکی دارایی لە بەغداوە دێتە خاڵە سنوورییەکانی هەرێم

(0) / / کردستان / زایەڵە خاڵی سنووری هەرێم کوردستان


Aug 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شاخەوان بەکر، بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ  وەزارەتی دارایی عێراق ئاگاداری کردوینەتەوە، ئەمڕۆ لیژنەیەکیان بە مەبەستی سەیرکردنی تەرازووی کۆتایی و داهات و خەرجی، دێتە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان. 

 خۆیان دەستنیشانی دەکەن کە داهاتی چ مانگێکیان دەوێت.بەپێی زانیارییەکان، سەردانی لیژنەکە بۆ پرسی داهات و هەناردەکردنی نەوتە بە تانکەر و لەڕێی دەروازە سنوورییەکانەوە.

 هەر بە پێی زانیارییەکان داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی باشماخ،  لە هەشت مانگی ئەمساڵدا 67 ملیار دیناری داهاتی هەبووە.

کامەران کەریم